مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر: لەبەرامبەر پێدانی کارەبا هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

مۆلیدەیەکی ئەهلی لە هەولێر کە لەدوای پرۆژەی ڕووناکییەوە ئیشی نەکردووە
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر لەڕێگەی ئاڤاوە هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە، لەبەرامبەر پێدانی كارەبا لەڕێگەی مۆلیدە ئەهلییەكانەوە، هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرن.
وێنە گەورەكە: بەپێی گرێبەستی نێوان ئەنجوومەنی مۆلیدەكانی هەولێر و خاوەن مۆلیدەكان، لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەی ڕووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی شاری هەولێر، تاوەكو شەش مانگ مۆلیدە ئەهلییەكان هەڵناگیرێن، بۆ هەر ئەگەر و دروستبوونی گرفتێک لە پڕۆژەی ڕووناكی، بەردەست دەبن، لەبەرامبەردا بڕێك پارە وەك شایستەی مانگانە لەلایەن حكومەتەوە بە خاوەن مۆلیدەكان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدەكانی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەماوەی پچڕانی كارەبای پرۆژەی ڕووناكی، مۆلیدەكان خۆبەخشانە كارەبایان بە هاووڵاتیان داوە و ئێمەش گازمان بۆ ئەو مۆلیدانە دابین كرد كە گازیان نەبووە، بۆیە هیچ بڕە پارەیەك لەبەرامبەر پێدانی كارەبای مۆلیدە، لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت و با هاووڵاتیان لەوە دڵنیا بن.
خۆرانی باسی لەوەشكرد، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە نزیكەی 90%ـی مۆلیدەكانی هەولێر، بەخۆڕایی كارەبایان بە هاووڵاتیان داوە، ئەوانەشی نەیانتوانیوە كارەبا بدەن گرفتی تەكنیكی لە مۆلیدەكانیان هەبووە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە دانەگیرساون، بەشێكیان لە كەمتەرخەمی خۆیان بووە، ئەگینا سەرجەمیان ڕاسپێردراون.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم مۆلیدەكان ڕاسپێردراون لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەوە بۆ 12ی شەو كار بە مۆلیدەكان بكەن لەبەرامبەردا پارە لە هاووڵاتیان وەردەگرن.
خاڵی نەرێنی: زیاتر لە پێنج مانگ بوو سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر كە ژمارەیان هەزار و 400 مۆلیدەیە، كوژێنرابوونەوە، بەهۆیەوە ئاسمانی شارەكە بەڕێژەیەكی بەرچاو پاك ببووەوە، بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك، لەگەڵ هەڵكردنەوەی مۆلیدەكان، جارێكی دیكە ئاسمانی هەولێر ڵێڵ بووەوە، ئەوەش هاووڵاتیانی نیگەران كرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دڵشاد هیرانی، سەرۆكی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤای وت، لای هەمووان ئاشكرایە، ژینگە و كەشوهەوای هەولێر دوای پرۆژەی ڕووناكی، لەڕووی ژاوەژاو و دەردانی دووكەڵی زیانبەخش كە مۆلیدە ئەهلییەكان هۆكار بوون، زۆر گۆڕاوە.
سەرۆكی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر نیگەرانە لەوەی بەهۆی هەڵنەكردنی مۆلیدەكان بۆ ماوەیەكی زۆر، گرفت لە لایەنی تەكنیكی ئەو مۆلیدانە دروستبووە، هەم لەڕووی تێكچوونی دەنگ و هەمیش لەڕووی دەردانی دووكەڵی ڕەش، بۆیە هیواخوازین گرفتی كێڵگەی كۆرمۆر لەكاتێكی نزیكدا چارەسەر بێت و كارەبای 24 كاتژمێری بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






