بەسێ هۆزات: ئەندامانی پەکەکە هیچ تاوانیان نەکردووە تا پێویستییان بە بڕیاری لێبوردن هەبێت
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی گشتیی کەجەکە
ئاڤا نیوز
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی گشتیی کەجەکە ئاماژە بەوە دەدات کە سەرکردایەتی و ئەندامانی پەکەکە نایانەوێت تورکیا بڕیاری لێبووردن و گەڕانەوە بۆ ماڵیان بۆ دەربکرێت و دەڵێت: بڕیاری لێبوردن بۆ کەسێک دەردەچێت کە تاوانی کردبێت، ئێمە هیچ تاوانێکمان نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: بەسێ هۆزات لە میانی هەڤپەیڤینێک لەگەڵ میدیا خەبەر سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی گەیشتوونەتە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی و ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە، دەرکردنی ژمارەیەک یاسا بۆ فراوانکردنی پانتاییی ئازادی لە تورکیا و باکووری کوردستان و تێکەڵبوونی دیموکراتییانە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هۆزات سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی دوای دەرکردنی ئەم یاسایانە، ئەندامانی پەکەکە دەتوانن دوای گەڕانەوە بۆ تورکیا و باکووری کوردستان بەشداری لە سیاسەتی دیموکرات و کۆمەڵگای دیموکراتدا بکەن و دەڵێت: ئەو ئەندامانەمان چاویان لە ژیانی تایبەتی خۆیان و چوونەوە لای کەسوکاریان نییە، بەڵکوو ژیانی خۆیان بۆ خەبات لەپێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەیان داناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەسێ هۆزات چوونی شاندێکی سێ کەسی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە گرنگ و ئەرێنی دەزانێت و دەڵێت: بەڵام ئەمە بە هەنگاوێکی زۆر بەهێز نازانین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی. پێویستە ئاک پارتیی دەسەڵاتدار چیتر بە دوودڵی مامەڵەکە لەگەڵ پرۆسەکە نەکات و هەنگاوی بوێرانە بنێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





