وەزارەتی کارەبا: كێشەكانی كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەركران و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوارەکانی گواستنەوەی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، كێشەكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر چارەسەر كران و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی کارەبا دەکرێتەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، کاتژمێر 11:30ـی شەو، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی دابەزی و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە ڕۆژێکدا کەمبووەوە بۆ پێنج کاتژمێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا ڕایانگەیاند، زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی کۆمپانیای داناگاز چارەسەر كراون، "هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە".
ڕوونی دەکاتەوە، ئەمڕۆ تیمێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا بە سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و راوێژكاری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناغاز، بۆئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بکرێتەوە، سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، ئێستا زۆربەیان كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار، هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز، ڕاستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتیانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






