
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆیەکەمجار بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" دەکرێت کە بڕیارە ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی داهاتوو لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتییەوە ڕێکخراوە و تیایدا چەندین کەسایەتی لە ناوخۆی تورکیا، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهانەوە بانگهێشتکراون، لە کۆنفرانسەکەدا هەنگاوەکانی ئێستا و داهاتوویی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لە کۆتاییشدا کۆنفرانس ڕاسپاردەی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەمڕۆ شەممە بە "ئاژانسی وڵات"-ی باکووری کوردستانی ڕاگەیاند، لەناو ئەوانەی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و ئێستا هەوڵەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەبوونی ناوبراو چڕکراونەتەوە، ئەگەریش ڕێوشوێنی یاسایی بۆ ئامادەبوونی نەبوو، پەیامی ناوبراو بۆ کۆنفرانسەکە دەخرێتەڕوو و بەشێوەی پەیامی ڤیدیۆیی بەشداردەبێت.
باکگراوند: تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە تورکیا پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری پرسی کورد دەستیپێکرد، لە کۆتا هەنگاوی پرۆسەکەشدا 24ی ئەم مانگە شاندێکی کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان لە زیندانی ئیمراڵی کرد، بڕیاریشە لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوی یاسایی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیاوە بنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






