ئاڤای خەڵک: نزیکەی 12 ساڵە قوتابخانەیەک لە نێوان دوو گەڕەکی هەولێر تەواونەکراوە
- هەواڵ
- 30 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
نزیکە 12 ساڵە قوتابخانەیەکی تەواونەکراو لە نێوان دوو گەڕەکی هەولێر بە هۆی قەیرانی داراییەوە جێهڵدراوە، قوتابییانی ئەو ناوچەیەش لەناو کابینە دەخوێنن.
چیرۆکی سەرەکی: قوتابخانەکە لەنێوان گەڕەکی هەشتی حەسارۆکان و بێرکۆتی نوێی هەولێرە، بە هۆی تەواونەکردنی لەلایەن بەڵێندەرەوە ئیستا بۆتە شوێنی بەخێوکردنی مەڕو بزن.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەو قوتابخانەیە ئێستا بووەتە شوێنی مانەوەی چەند خێزانێک و بەخێوکردنی مەڕ و بزن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە قوتابییانی ئەو دوو گەڕەکە لە کابینە دەخوێنن.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت: بەمنزیکانە بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پەروەردە لەپلانماندایە بە لیستێک ناوی سەرجەم ئەو قوتابخانانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر تەواو نەکراون بە هۆی نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی کۆبکەینەوە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەوڵی تەواوکردنیان بدرێت و چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەش باسی لەوەکرد: وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارەتی هیچ قوتابخانەیەکی تەواونەکراو هەڵناگرێت تاوەکو بە تەواوکراوی تەسلیمی وەزارەت نەکرێت، ئەوەشی لە قوتابخانە تەواونەکراوەکان ڕوودەدات بەڵێندەر لێی بەرپرسە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین قوتابخانە تەواونەکراوەکان تەواو بکەین کە بەهۆی نەبوونی بوودجە کارەکانیان وەستاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






