
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی لە هەولێر هەموو شوێنێکی ڕووناک کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی دڵنیایی دەدات و بە ئاڤای ڕاگەیاند: دۆخی پێدانی کارەبا تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەواویی ئاسایی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بە هۆی هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ڕۆژی چوارشەممەوە، هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گرفتی کەمی کارەبا بوونەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: تیرۆریستان ویستیان ئەوەبوو کوردستان بخەنە تاریکییەوە، بەڵام نەمانهێشت ئەو خەونەیان بێتە دی، ئێستا 76%ی دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دۆخەکە بە تەواویی ئاسایی دەبێتەوە.
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئامانەشی گوت:
- ئێستا دوو هەزار مێگاوات کارەبامان هەیە، ڕێژەکە بۆ چوار هەزار و 500 مێگاوات دەچێت.
- سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەرەتای ڕووداوەکەوە لەسەر هێڵ بوو، بۆ ئەوەی کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
- ئەو خەزانەی لێی دراوە تاوەکو ئێستا چاک نەکراوەتەوە، بۆیە ئێمە زیاتر لە 150 تانکەر وەکو جێگرەوە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی بەکاردەهێنین تا کاتی چاککردنەوەی خەزانەکە.
- وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دوێنێ یەکەم وەجبەی غازی بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
- بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری کوردستان، پلانمان ئەوەیە سیستمی پاراستن بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت، پێش هەر شتێک ئەمە لە بەرژەوەندی حکومەتی فیدراڵە، بۆیە هیوادارین بگەن بەو بڕوایەی سیستمەکە دابنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان، کەمال محەممەد گوتی: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە کراوە.
- نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش لە نێوان 60 بۆ 65 دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






