
دیمەنی ڕووناکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای چوار ڕۆژ لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دۆخی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەوە، کارەبای 24 کاتژمێریش لە پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەو هێرشەی کە بەرەبەیانی 27-11-2025 کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و زیانێکی زۆری بە خەزانی غاز گەیاند، بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، نزیکەی سێ هەزار مێگاوات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕۆژێکدا دابەزی، بەمەش ڕێژەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە 80%ـی کەم بووەوە، هاووڵاتیانیش لە چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەهەمان شێوە کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی ڕووناکی بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەدوای هێرشەکە، زوو تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، بەشێوەیەکی بەردەوام کاریان کرد بۆ ئەوەی کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبا ڕوونەدات، بتوانن گرفتی ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتبوو چارەسەر بکەن و لە کەمترین کات دۆخی کارەبا ئاسایی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەڕانەوەی چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبا کارێکی گەورەبوو کە بە هەوڵی تیمەکان بوو، هاوکات بە پێویستییەکی گرنگی زانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دابین بکرێت بۆ پێدانی گرەنتی بە کۆمپانیای داناغاز و دووبارە نەبوونەوەی هێرشەکان.
باکگراوند: کێڵگەی غازی کۆرمۆر، غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ، بازیان و هەولێر دابین دەکات، کە دەکاتە زیاتر لە 75%ـی کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، کە سوود بە زیاتر لە شەش ملیۆن کەس دەگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






