
دیمەنی گردبوونەوەی خەڵکی سووریا لە ساڵیادی شەڕی ڕێگریکردن لە دەستدرێژی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی گوتاری ڕەق و ڕەگەزپەرستانە دەردەبڕێت و هۆشداری دەدات کە ئەم جۆرە کارانە وڵات زیاتر دابەش دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ساڵیادی "شەڕی ڕێگریکردن لە دەستدرێژی"ـدا بەشێک لە لایەنگرانی حکومەتی دیمەشق لە رێپێوانێکدا لە چەند شار و شارۆچکەیەک، چەند دروشمێکی نەژادپەرستانەیان لە دژی کورد و دروز و عەلەوییەکان گوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنەکەسە ڕایگەیاند: ئەم گردبوونەوانە وەکو سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و بەئامانجکردنی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا بەکارهێنراون، ئەم کردەوانە هەر دەرفەتێکی بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی کە مافەکانی هەموو هاووڵاتیانی دەستەبەر بکات تێکدەدەن و وڵات بەرەو دابەشبوون و پارچەپارچەبوونی زیاتر پاڵ دەنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی نەتەوەیی کورد لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێگای سەقامگیری بەوە دەستپێدەکات کە دان بەوەبنرێت، سووریا وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە و دەبێت دەستوور مافەکانی هەمووان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردیشەوە لە چوارچێوەی یەکگرتوویی وڵاتدا دەستەبەر بکات.
داواکاری فەرمی: ئەنجوومەنەکە داوای لە ئیدارەی کاتی لە دیمەشق کرد کە "هەڵوێستێکی ڕوون" لە دژی ئەو گوتارانە بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






