پەکەکە شەش ئەشکەوتی بە تەواوەتی لە زاپ و مەتینا بۆ تورکیا بەجێهێشتووە
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم

دیمەنی چەکدانانی پەکەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی تورکیا و سوپای تورکیا دڵنیابوونەتەوە لەوەی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کشاوەتەوە و بە تەواوی چوار ئەشکەوتی لە زاپ و دوو ئەشکەوتی لە مەتینا جێهێشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: پەکەکە بۆ ڕێگەگرتن لە ئەگەری پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا و زیانگەیاندن بە پرۆسەی ئاشتی دوو هەفتە لەمەوبەر کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تورکیا نزیک لە ئاکپارتیی دەسەڵاتداری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە هەر شەش ئەشکەوتەکە بە تەواوی پشکێنراون، زانیاریی ورد لەبارەی چەک و تەقەمەنییەکان تۆمار دەکرێن و دواتر لەناو دەبرێن. هیچ جۆرە چەکێکی قورسیش لەو ئەشکەوتانەدا نەدۆزراونەتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاماژەی بەوە داوە ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پەکەکە خواکوڕک، گارە و حەفتانینش جێبهێڵێت و لە ماوەیەکی نزیکدا پێشهاتی هاوشێوە لە شەنگال و مەخموریش ڕوو دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی تورکیا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی بەم جۆرە دەرگا بە ڕووی گەڕانەوەی پەنابەرە مەدەنییەکانی کەمپی مەخمور دەکرێتەوە بۆ تورکیا و باکووری کوردستان و ناسنامەیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە ئەمنییەکان باسیان لەوە کردووە لە کاتێکدا پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بەردەوامە، 30%ـی ئەندامەکانی نایانەوێت چەک دابنێن و جێهێشتنی قەندیلیش پەیوەستە بە ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە و ڕەوانەکردنی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ وڵاتی سێیەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





