کارەبای عێراق: بەگەڕخستنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر 700 مێگاوات کارەبای بۆ دابین کردووین
- هەواڵ
- 30 تشرینی دووەم

دیمەنی کێڵگەی کۆرمۆر دوای هێرشەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای کرد، لە دوای دەستپێکردنەوەی کارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر دوای هێرشەکە، توانیانە 700 مێگاوات کارەبای نیشتمانی لە کێڵگەوەکە وەربگرن، هاوکات ئەوەشی ئاشکرای کرد، دەستکراوە بە دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی غازی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: چاککردنەوەی زیانەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەشداربووە لە دابینکردنی 700 مێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی کە لە ئێستادا لە وێستگەکانی کارەبای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کڕدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی گرێبەستەکانی کڕینی کارەبا وەک پێشتر.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوردەکردنەوەی غازی ئێران بەڕێژەی پێنج ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەی بەسمایە و مەنسوورییەی نۆژەنکردووەتەوە کە بەهۆی کەمی غازەوە کاریگەرییان لەسەر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای عێراق، وەزارەتەکەیان بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هەزار و 200 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە، کە دەدرا بە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و سەڵاحەددین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






