مەرجی نوێی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل؛ پێویستە پارچەی یەدەگیش هاوردە بكرێت
- هەواڵ
- 1 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ مەرجێکیان بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێڵ زیاد کردووە، هەر کۆمپانیایەک ئۆتۆمبێڵی نوێ هاوردە بکات دەبێت پارچەی یەدەگی لەگەڵ بهێنێت، بۆ ئەوەی شۆفێران بەئاسانی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەیان دەست بكەوێت، باسی لەوەشكرد، لەمانگی یازدەوە ڕێگە بە داخڵبوونی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نادرێت، تەنیا ڕێگە بە هاوردەكردنی مۆدێلەكانی 2024، 2025 و 2026 دەدرێت.
وێنە گەورەكە: ئەمساڵ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە؛ پارساڵ 172 هەزار ئۆتۆمبێل داخڵ كرابوو، كەچی ئەمساڵ تەنیا لە یازدە مانگدا، 167 هەزار و 477 ئۆتۆمبێل داخڵ بووە، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساغ دەبێتەوە، بەشێكی كەمتری لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای وت، لە 1ـی 11ـی هەموو ساڵێك، ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی دوو مۆدێڵ خوارتر داخڵ بێت، لەسەر ئەو بنەمایەش؛ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 و 2025 و 2026 ڕێگە دەدرێت داخڵ بكرێت، مۆدێڵ 2023 ڕێگەی پێنادرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی ناوخۆ كۆمەڵێك مەرجیان داناوە كە دەبێت لەكاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلدا لەبەرچاوبگیرێن، ئەوانیش؛ مەرجی سەلامەتی، ژێرئاو نەكەوتبێت و سووتاو نەبێت، بڕاوە نەبێت، بەردی ساڵەنسەی دەرنەهێنرابێت، لێدراوی زۆر و زیانبەخشی نەبێت، ئینجا لیژنەی كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی بۆ دەكەن و مۆڵەتی داخڵبوونی پێ دەدەن.
لەپاڵ ئەو مەرجانە، لە مانگی ڕابردووەوە، ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نادرێت، تەنیا مۆدێلەكانی 2024 و 2025 و 2026 ڕێگەیان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمساڵ مەرجێكی نوێش زیاد كراوە و كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل پێوە پابەندكراون، هەر کۆمپانیایەک ئۆتۆمبێڵی نوێ هاوردە بکات دەبێت پارچەی یەدەگی لەگەڵ بهێنێت، بۆ ئەوەی شۆفێران بەئاسانی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەیان دەست بكەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






