
دووکانی بریکارێکی ئارد. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک هەیە، مەترسییەکە سەرتاسەرییە و هەموو عێراق دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دابەشكردنی بەشە ئارد و بەشەخۆراکی مانگانەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە یەک ئاستدایە، ساڵانی ڕابردوو هاووڵاتیان 10 بەشە خۆراکیان پێدەدرا، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە و کار لەسەر دابەشکردنی هەشتەم دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "بەشە خۆراکی هەشتەم لە کۆگاکانە چاوەڕێی بڕیارین بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراک بکەین، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئەو دوو بەشە خۆراکەی دەمێنێت دابەش دەکرێت، یان ئەمساڵ تەنیا هەشت بەشەخۆراک بە هاووڵاتیان دەدرێت."
دلێر عەبدولواحید ئەوەشی گوت، پێنەدانی ئەو دوو بەشەخۆراکە سەرتاسەرییە و تەنیا پەیوەست نییە بە هەرێمی کوردستانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی کراوە ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا پسوولەی خۆراکیان بە ئەلیکترۆنی نەکردووە، یان درەنگ ناوی خۆیان تۆمارکردووە لە بەشەخۆراک و بەشە ئاردی مانگانە بێبەش دەبن، تاوەکو ناویان دەچێتە نێو سیستمەکە و ناویان لە لیستی نوێی مانگانە تۆماردەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






