کۆمیسیۆن وادەی ناردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بۆ دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی کاغەزی دەنگدان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێکارەکانی تایبەت بە هەموو تانەدانەکانی سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ دەستەی دادوەری، هەروەها وادەی ناردنی ئەنجامەکانی بۆ دادگای فیدراڵی دیاریکرد بۆ پەسەندکردنیان.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری تانە لە ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ئەو تانانە هیچیان لە دۆخی دەنگ و کورسییەکان نەگۆڕیووە.
لێدوانی فەرمی: عماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ڕاگەیاند، "ناردنی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندکردن، دوای ئەوە دەکرێت کە دەسەڵاتی دادوەری هەموو تانەکان کۆتایی پێبهێنیت".
عیماد جەمیل گوتیشی، کۆمیسیۆن هەموو تانەکانی تەواو کردووە و ڕاسپاردەکانی لەبارەیانەوە پێشکەش کردووە. ئێستا کارەکە لای دەستەی دادوەرییە، کە ناتوانرێت بە ماوەیەکی دیاریکراو (10 ڕۆژ) سنووردار بکرێت، چونکە هەندێک لە تانەکان ڕێکاری تەکنیکی یان یاساییان تێدایە کە پێویستییان بە گەڕاندنەوە هەیە بۆ کۆمیسیۆن بۆ پرسیارکردن یان تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان.
دەستەی دادوەری دوای وەرگرتنی دوایین تانە لە کۆمیسیۆن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی، پابەندی ماوەی یاسایی دەبێت کە 10 ڕۆژە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 27ـی 11ـی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم تانەکانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە. بەم پێیە بێت دەبێت حەوت یان هەشتی ئەم مانگە ئەنجامەکان بۆ دادگای فیدراڵی بنێردرێت بۆ پەسەندکردن.
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: دوێنی یەکشەممە 30ـی 11، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، یەکلاکردنەوەی 428 تانەی لە کۆی 853 تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
30 تشرینی دووەم

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بەهۆی کەمی باڵەخانە ژمارەیەک قوتابخانە کراونەتە سێ دەوامی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی پێدانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار دەکرێتەوە






