
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ناوەندێکی توێژینەوە دەڵێت، ئەگەر هەیە مانگی داهاتوو مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی تورکیا بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولڕەحیم سەماوی سەرۆکی ناوەندی "تەمەل" بۆ توێژینەوە دەڵێت: لە میانی سەردانەکە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن، ئەمەش درێژەپێدەری ڕێککەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر، تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای کردبوو، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕێکخراوە و تێیدا چەندین کەسایەتی لە ناوخۆی تورکیا، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهانەوە بانگهێشتکراون، لە کۆنفرانسەکەدا هەنگاوەکانی ئێستا و داهاتوویی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





