تەرمی کەسێک بە خنکاوی لە زێی گەورە دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی کەسێک بە خنکاوی لە زێی گەورە دۆزرایەوە

دیمەنی زێی گەورە. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

تەرمی کەسێک بە خنکاوی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، بەپێی ئەزموونی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تێبینی دەکرێت نزیکەی یەک مانگ لەناو ئاودا مابێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چەند کەسێک لە گوندی زەنگەڵ لە سنووری هەولێر تەرمی کەسێکیان بینیووە سەر ئاو کەوتووە، تەمەنی خنکاوەکە نزیکەی 25 ساڵ دەبێت و ناسنامەکەی نادیارە، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانەکەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن هاووڵاتیانی گوندی زەنگەڵ ئاگادارکراینەوە تەرمێک لە زێی گەورەی سنووری ناحیەی کەڵەک سەر ئاو کەوتووە، ڕاستەوخۆ تیمی ژێرئاوی خەبات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێنا و ڕادەستی پۆلیسی ناحیەی کەڵەکیان کرد، دواتر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانەکەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.

زانیاریی زیاتر: خنکاوەکە لە ڕەگەزی نێرە، ناسنامەی نادیارە، تەمەنی نزیک 25 ساڵ دەبێت، تاکو ئێستا هۆکاری خنکانەکەی نەزانراوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی شارەزایی و ئەزموونی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تێبینی دەکرێت نزیکەی یەک مانگ لەناو ئاو مابێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ