لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی پیسبوونی هەوا لە ئێران 357 کەس گیانیان لەدەست داوە
- ژینگە
- 1 کانوونی یەکەم

دیمەنی کەشوهەوای تاران
ئاڤا نیوز
لە ماوەی هەفتەیەکدا 357 کەس لە تارانی پایتەختی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ڕۆژانە دەکاتە 44 کەس، ئەویش بەهۆی هەوای ناتەندروست و پیسبوونی کە هێڵی سووری تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: هەوای ناتەندروست و پیس تەنگی بە ئێران هەڵچنیوە بە تایبەتی لە تارانی پایتەخت، ئەم پیسبوونە هێڵی سووری تێپەڕاندووە و شارەکانی دیکەی ئێرانیش گەیشتوونەتە هێڵی پرتەقاڵی لەو حاڵەتە و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی دەگەیێنرێنە نەخۆشخانەکان و تەندروستییان خراپ دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی تاران ڕایگەیاند: لە ماوەی هەفتەیەکدا 357 کەس گیانیان لەدەست داوە کە هەر ڕۆژ دەکاتە 44 کەس، ئەمەش ئامارێکی مەترسیدارە، هاوکات ڕایگەیاند لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا 57 هەزار پەیوەندی فریاگوزاری خێرامان هەبووە کە زۆربەی بەهۆی تەنگەنەفەسی و پیسی هەواوە بووە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و 400 بنکەی فریاگوزاری خێرا و 500 ئەمبوڵانس لە پایتەخت لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
لەلایەکی دیکەوە: شاری بۆکان یەکێکە لەو شارانەی کە هاووڵاتیان لە پیسی هەوا ئاگادار کراونەتەوە و داواکراوە بۆ کاری پێوست نەبێت لە ماڵەوە بمێننەوە، هاوکات پیسی هەوای تاران ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





