
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان
ئاڤا نیوز
کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، تیمەکان سەرقاڵی هێڵکاری و وردەکارییەکانی ڕێگاکەن، بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێ بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر درا، ئێستا کارەکانی گەیشتپتە قۆناغی کۆتایی، نزیکەی 88%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدوڵخاڵق، بەڕێوەبەری ڕێگاوبان لە کۆمپانیای هێمن گرووپ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سایدێکی ڕێگاکە چینی سێیەمی بە تەواوی قیرتاوکراوە، هاتووچۆ کراوەتە سەری، ئێستا سایدەکەی تر بە تەواوی قیردەکرێت، بەو پلانەی دامناوە سەری ساڵی نوێ تەواو بێت و بەڕووی هاووڵاتیان بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێگەكە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانیی هەر لاینێكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پڕۆژەكە سێ چینی قیركردنی هەیە و بە هەرسێكیان دەبێتە قیرتاوێك دەتوانێت بەرگەی ئەو هەموو بارهەڵگر و هاتوچۆیە بگرێ، خێرایی لێخوڕین 100 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لەگەڵ رێگەی گۆمەسپان سماقووڵی پێك دەگاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووسایدەكە لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆ پێكدێت، لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن كە 100%ـی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






