
جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی لە گەڕەكی باغلومنارەی هەولێر
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی بە نزیکەی 60 ملیار دینار لە گەڕەكی باغلومنارەی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبان و ژێرخانی هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژیی نوێ کردووە کە خۆی لە ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ، چەند شەقامێکی سەرەکی و ناوخۆیی گەڕەکی باغلومنارە و چەند پرۆژەیەکی دیکە دەبینێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکی باغلومنارە بە ڕووبەری یەک ملیۆن و 420 هەزار مەتر دووجا و بە گوژمەی 59 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
وردەکاریی پرۆژەکە بەمشێوەیە:
- دروستکردنی دوو شەقامی 60 مەتریی سەرەکی کە درێژی هەردووکیان دەگاتە 12 کیلۆمەتر.
- دروستکردنی ژمارەیەک شەقامی ناوخۆیی.
- ڕاکێشانی تۆڕی ئاو.
- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە نزیک کەندی تووڕەق بە درێژیی 120 مەتر.
هەر پێنج زۆنەکە بەمشێوەیە دابەش بوون:
زۆنەکانی یەک و دوو و سێ دەکەونە نزیک شەقامی 120 مەتری و بە درێژایی ئەو شەقامە جێگیرن. زۆنی چوار کەمێک دوورترە، بەڵام زۆنی پێنج دەکەوێتە بەشی خوارەوەی مامزاوا و نزیکە لە مەخموور.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەقامی یەکەم تەواوکاریی ئەو شەقامە 60 مەترییەیە کە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەستپێدەکات و بەناو گەڕەکی باغلومنارەدا تێدەپەڕێت و دەگاتە شەقامی 150 مەتری و لەوێ یەک دەگرنەوە.
- شەقامی دووەم بە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی پرۆژەکە دادەنرێت و ڕێگەی مووسڵ بە ڕێگەی مەخموور دەبەستێتەوە، ئەم شەقامە لە نزیک تووڕەق و پێش گەیشتنی بە یەکتربڕی ڕێگەی گوێڕ دەستپێدەکات تا دەگاتە سەر ڕێگەی مەخموور.
زانیاریی زیاتر: بە تەواوبوونی ئەو پرۆژانە، نزیکەی شەش هەزار پارچە زەوی سوودمەند دەبن و خزمەتگوزارییان پێدەگات. هەروەها بە تەواوبوونی هەردوو شەقامە 60 مەترییەکە، ئاسنکارییەکی تەواوی هاتووچۆ بۆ دانیشتووانی ئەو بەشەی شاری هەولێر دروست دەکات.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای "ڕەیس دیڤلۆپمێنت" جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن تیمێکی ئەندازیاریی بەرفراوان کە پێکهاتوون لە ئەندازیارانی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و شارەوانی شەش سەرپەرشتی دەکرێن.
بۆچی گرنگە: ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر و بووژاندنەوەی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






