ئاڤا نیوز
بە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە لە گوندی لاجانی گوێڕ، ژمارەیەک هاووڵاتی ماڵەکانیان جێهێشت و هاتنە سەر شەقامەکان، دواتر هەوراز گوڵپی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوت دا دەنگی گەیاندن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی ڕۆشتووەتە گوندی لاجان بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک، بە هۆیەوە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە داوا لە خەڵک کرابوو بۆ ئەوەی تووندوتیژی ڕوونەدات ماڵەکان چۆڵ بکەن، بە گوێرەی وتەکانی خەڵکەکەش: باس لەوە کراوە چەکێکی زۆر برابىێتە ناو گوندەکە لەلایەن هەندێک کەسەوە.
زانیاریی زیاتر: بە مەبەستی ئاسایکردنەوەی ئەو دۆخەی دروستبووە، لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەر و ڕیشسپیانی گوندەکە لە کۆبوونەوەدان، ئەو هاووڵاتییانەی لەسەر شەقامەکانیش بوون دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ موختار و ڕیشسپییەکانی گوندی لاجان چوونە وەزارەتی ناوخۆ، وتوویانە: ئێمە شەڕمان ناوێت، ئێمە هاتووین بە عاقڵانە کێشەکە چارەسەر بکەین، بەڵام دەستێکی ناوخۆیی ناو عەشیرەتەکەمان دەیەوێت شەڕێکی خوێناوی هەڵگیرسێت، بەڵام ئێمە دژی ئەوەین.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەیان کرد، وتیان: لە گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژە دەستێکی دەرەکی هەبوو بۆ تێکدانی ئارامی و دروست کردنی کێشە و ئاڵۆزی، ئێمەش ڕێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی نادەین و داواش دەکەین ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە دەیانەوێت کێشە و ئاڵۆزی دروست بکەن، داواشیان لە خەڵکی گوندەکەیان کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە هیچ ماڵێک ناپشکنرێت و هیچ کەسیش دەستگیر ناکرێت.
- ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە بە هیچ جۆرێک ڕاست نییە و گوزارشت لە ئێمە ناکات.
ئەو هێزەی هاتووە، بۆ پاراستنی پاڵاوگەکان و گوندی لاجانە لە دەستی دەرەکی و ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە.
ڕیشپیانی گوندی لاجان دەڵێن: ئێمە خۆمان ئەو کەسانەمان ڕادەست کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان وەک تۆمەتبار داواکرابوون، لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا ئازاد دەکرێن، هیچ کەسێکی تریش دەستگیر ناکرێت.
جەختیش دەکەنەوە: ئێمە هێچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکومەت نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە کوڕی ئەو حکومەتەین، لاجان واتا پارتی، تەنیا مردن، ئێمە و پارتی لەیەکتر جیادەکاتەوە
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





