ئومێد خۆشناو: بەشێک لە خێزانەكانی گوندی لاجان گەڕاونەتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتییان کە کێشەکان بەرەو چارەسەرکردن ڕۆیشتوون، داوا لە خەڵکی لاجانیش دەکەم بێ کێشە دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە گوندی لاجانی گوێڕ بەشێک لە هاووڵاتییان بە هۆی ترسیان لە جوڵەپێکردنی هێز بۆ جێبەجێکردنی یاسا، ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشت و تاوەکو ئێوارە لەسەر شەقامەکان مانەوە، دواتر پارێزگاری هەولێر سەردانی کردن و دڵنیایی لەبارەی چارەسەربوونی کێشەکان پێدان. 

لێدوانی فەرمی:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند:  گرژییەكانی گوندی لاجان بەشێكە لە پیلانێک دژی كوردستان، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە دڵەوە پێمان ناخۆشە و هەموو هەوڵێکیشمان داوە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکە. 

- داوا لە خەڵکی گوندی لاجان دەکەم بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و هیچ کێشەیان بۆ دروست نابێت. 

- بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی دانیشتووانی گوندەکە جێبەجێ کراون و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گوندەکەش پاڵاوگەی لاناز کار دەکەن. 

- پلانێک هەبوو بۆ تێکدانی ئارامی کوردستان لە داهاتوودا ئەوەش ڕوون دەبێتەوە و ئاشکرا دەکرێت کە کێ لە پشتی ئەو کارانەوەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ