
گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندی لاجان بۆ ماڵەکانیان
ئاڤا نیوز
پەیامنێری ئاڤا میدیا باسی لەوەکرد خەڵکی گوندی لاجان دەستیان کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، پارێزگاری هەولێرش سەردانی خەڵکی ئەو گوندەی کرد و داوای لێکردن پلانی ناحەزانی کوردستان لەگۆڕ بنێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەم چەند ڕۆژەی گوند لاجان، ئەمڕۆ دووشەممە، 1-12-2025، موختار و نوێنەر و ڕیشسپیانی گوندی لاجان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش داوایان لر خەڵکی گوندی لاجان کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا، گوتی: خەڵکی گوندی لاجان دووپاتی دەکەنەوە یاسا سەروەرە، هەر بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدرێت جێبەجێ دەکەین و دەمانەوێت بگەڕێینەوە ماڵەکانمان.
- خەڵکی گوندی لاجان بەشێکیان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و ئەوانەشی ماونەتەوە وردە وردە دەگەڕێنەوە و بارودۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
- پارێزگاری هەولێر لە ناو گوندی لاجان پێشوازی لە خەڵکی گوندی لاجان دەکات و لە نزیکەوە گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرێت.
- خەڵکی گوندی لاجان دەڵێن، خەڵکی ئێمە لە کۆمپانیای لاناز کار دەکەن و هیچ کێشەیەکەمان ، دەمانەوێت بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
- خەڵکی گوندی لاجان دووپاتیان کردەوە، ئەو کەسەی لە بڵندگۆ داوای کرد خەڵک ماڵەکانیان جێبهێڵن، هێزی ئەمنی نەبووە.
- خەڵکی گوندی لاجان داوا دەکەن ئەو هێزانەی لە ناوچەکەن بکشێنەوە، تەئکیدیش لە داواکارییەکی پێشتریان دەکەنەوە کە هەندێ هەلی کاری دیکەیان لە کۆمپانیای لاناز بۆ بڕەخسێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






