پێگەی ئەلمۆنیتەر: سوودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کوردستان کردووە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش

وێنەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و وێنەی لۆگۆی کۆمپانیای دانەغاز
ئاڤا نیوز
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆرمۆر بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، گرژییەکانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێ دەنێنە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە و حکومەتی هەرێمیش بە تووندی ڕەتیکردۆتەوە.
وێنە گەورەکە: پێگەکە نووسیویەتی، دوای هێرشە مووشەکییەکەی 26ی ئەم مانگە بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، سوودانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاندووە، سوودانی فەرمانی بە کۆمپانیای دانەغاز کردووە کە تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە، بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن.
- ئەم بڕیارەی سوودانی، لەکاتێکدایە دەبووە هۆی بێ بەشبوونی شەش ملیۆن هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و لێدانە لە ژێرخانی ئابووری، سەرەڕا ئەوەی بڕیار بوو لەماوەی 72 کاتژمێر ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر لەسەر بودجە و داهاتی نەوت کێشەی لەگەڵ بەغدا هەبووە، بە تووندی لەم بڕیارە توڕەبوون و ڕەتیانکردووەتەوە جێبەجێی بکەن، بەرهەمهێنانی غاز دەستیپێکردووەتەوە بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە خراپترین ئاست.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد بە مەرجی ناونەهێنانی بە ئەلمۆنیتەری وتووە، تووشی شۆک بووین بەو بوێرییەی سوودانی. ئەگەر ویستەکەی سەریبگرتایە، کارەسات ڕوویدەدا، بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانجی سوودانی خنکاندنی تەواوەتی هەرێمی کوردستانە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی بەسەر هەرێمدا.
زانیاریی زیاتر: پێگەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم گرژییانە کاریگەریی خستووەتە سەر دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 27 کورسی و زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ، پێگەیەکی بەهێزی هەیە لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
- هەرچەندە چوارچێوەی هەماهەنگی 46 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە سوودانی بەبێ پشتیوانی کورد زەحمەتە بتوانێت خولی دووەم مسۆگەر بکات، بەتایبەت کە ڕکابەرەکانی وەک قاسم ئەعرەجی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی زۆر باشە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلمۆنیتەر باسی لە تێڕوانینی ئەمریکاش کردووە لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و نووسیویەتی، مارک ساڤایا، نێردەی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق کە بە کەسێکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ دەناسرێت، هۆشداری تووندی داوەتە گرووپە چەکدارەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندبوو، دەبێت حکومەتی عێراق ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا بکات. ئەمریکا بە تەواوی پشتیووانی ئەم هەوڵانە دەکات و هیچ شوێنێک بۆ گرووپە چەکدارەکان لە عێراقێکی خاوەن سەروەریدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکرنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات






