زیاتر لە 273 هەزار تۆن بەرهەمی جووتیارانی دهۆک هەناردەی عێراق کراوە
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

هەناردەکردنی بەرهەم بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێكى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ڕۆژانه زیاتر له دووههزار تۆن بهرههمى جۆراوجۆرى كشتوكاڵى له پارێزگاكهیانهوه ههناردهى پارێزگاكانى ناوهڕاست و باشوورى عێراق دەكرێت.
وێنە گەورەکە: بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و پاڵپشتی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران، بە یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، جگە لە بەرهەمی دانەوێڵە، ڕۆژانە هەزاران تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای گوت، "لهماوهى مانگى 11 ئەمساڵ زیاتر لە 273 هەزار تۆن له بهروبومى خۆماڵى كه سهوزه و میوهى جۆراوجۆری لەخۆگرتووە ههناردەی پارێزگاکانی عێراق كراوه، ئەمە جگە لەو بەرهەمانەی کە ساڵانە ڕەوانەی وڵاتانی کەنداو و جیهان دەکرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری 11 مانگی بەرهەمی هەناردەکراوی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەمشێوەیە:-
پەتاتە: 197 هەزار و 817 تۆن
پیاز: 35 هەزار و 285 تۆن
تەماتە: 16 هەزار 852 تۆن
شووتی: 7 هەزار و 340 تۆن
خەیار: حەوت هەزار و 86 تۆن
ترێ: 5 هەزار 753 تۆن
کاڵەک: دوو هەزار و 860 تۆن
کونجی: 4 تۆن
شێلم: 350 تۆن
پاقڵە: 152 تۆن
قۆخ: 184 تۆن
هەلوژە: 33 تۆن
کولەکە (کودی): 11 تۆن
توو: 7 تۆن
بیبەر: 42 تۆن
باینجان: 8 تۆن
ترۆزی: دوو تۆن
کەنگر: دوو تۆن
قەیسی: 27 تۆن
هەنجیر: 75 تۆن
لۆبیا: 23 تۆن
زەیتوون: 4 تۆن
مێووژ: 18 تۆن
خاس: 6 تۆن
سێو: 17 تۆن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






