دوو کەس لەسەر دزینی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبا لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئەو تاوەرانەی ئاسن و ئینگلاینەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دزراوە
ئاڤا نیوز
لەسەر دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا لە سنووری سلێمانی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لەو تاوەرانەی دەکەونە دەشتاییەکان لەلایەن کەسانی نەناسراو پارچەکانیان دەدزرێت، ئەم دیاردەیە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە، ماوەیەک لە سنووری سلێمانیش ئینگلاین و ئاسنەکان لە تاوەرەکان دەدزرێن و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیش سکاڵای لەسەر ئەم بابەتە تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: شێخ ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێکی زۆر لەو تاوەرانەی دەکەونە دەشتاییەکان زۆرجار لەلایەن کەسانی نەناسراو پارچەکانی دەدزرێت و زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیێنرێت، بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بەردەوام چاکسازی لەو تاوەرانە دەکات و سکاڵا لەسەر ئەو دیاردەیە تۆمار دەکات، ئەم دیاردەیەش لە هەموو کوردستان هەیە، کەسانی نا بەرپرس ئەم کارە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: شێخ ئەنوەر دەڵێت، دوای ئەوەی ژمارەیەک تاوەری کارەبا لە سنووری نێوان ناحیەی ئاشتی و ئاغجەلەر دەستکاری کران، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەستاون بە لێکردنەوە و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەکان.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکان، دزەکان زیانیان بە هەشت تاوەری هێڵی 132 کەی ڤی (بازیان - ڕانیە) گەیاندووە، بۆیە تیمەکانی چاکسازی دەستبەجێ بەشێک لە ئاسنەکانیان بەستووەتەوە بۆ ئەوەی مەترسیی کەوتن لەسەر تاوەرەکان نەمێنێت، ئێستاش تۆمەتبارەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدان و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






