محەممەد حەسسان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش: دەبێت بکەرانی هێرشەکەی کۆرمۆر سزا بدرێن
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆتا وتاری پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەرفەتی چارەسەری کێشەکان بەگوێرەی دەستوور باشتر دەکات، نیگەرانیشی خۆیشی لە کردنە ئامانجی کێڵگەی کۆرمۆر خستەڕوو و داوای سزادانی بکەرانی کرد.
وێنە گەورەکە: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ساڵی 2003 دامەزراوە و ساڵی 2007 کارەکانی فراوان کردووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراقیش کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت، بەڵام دامەزراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارەکانیان لە عێراق بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش کۆتا وتاری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تائێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە و ئاستەنگی لەپێشە، لەبارەی کردنە ئامانجی کێڵگەی کۆرمۆریش " زۆر نیگەرانین و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان و سزادانی بکەرانی دەکەین".
وتیشی، ئێستا عێراقییەکان بەشێوەیەکی ڕاستەقینە کار بۆ بونیادنانەوەی وڵاتەکەیان دەکەن و توانیویانە شەشەم هەڵبژاردن بەڕێوەبەرن کە ئەمجارە ئاستی بەشداری تیایدا بەرزبوو، ئومێدەوارن حکومەتی عێراق بەبێ دواکەوتن پێکبهێنرێت و لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان، ببنە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەری کێشەکان بەگوێرەی دەستوور و لەڕێگەی گفتوگۆ و پێکەوەکارکردن، بەتایبەتیش كێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان کە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور.
لەبارەی دۆخی ئاوارەکانیش، محەممەد ئەلحەسان ئەوەی خستەڕوو، شەڕی دژی داعش ئاستەنگی مرۆیی گەورەی دروستکرد و کاریگەرییەکانی تائێستاش بەردەوامن، بۆیەش پشتیوانیی لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکەن و بەگرنگی دەزانن تەواوی عێراقییەکانی کەمپی هۆلیش بگەڕێنرێنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگا بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






