عێراق داوای پێداچوونەوە بەبڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق داوای پێداچوونەوە بەبڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لە ئەمریکا دەکات

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بەهێزتر دەکات، هاوکات داواشی کرد قەدەغەی گەشتکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکا بۆ عێراق پێداچوونەوەی پێدابکرێت چونکە ئێستا دۆخی وڵاتەکەی ئارامە و ئاسایش تیایدا بەرقەرارە.

 

وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی ئەمساڵ و بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنیی و سنوورداری توانای حکومەت بۆ فریاکەوتنیان، ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی کرد بەهیچ شێوەیەک و بە هیچ هۆکارێک سەردانی عێراق نەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە، دوێنێ سێشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە مایکڵ ڕیگاس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە چۆنییەتی زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی کرا. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستەنگییە هەرێمییەکان و گرنگی کەم کردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئارامی ناوچەکە کرا، لای خۆیەوە فوئاد حوسێن کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە قەڵەمدا و داوای دووبارە کردنەوەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکاشی لە بەسڕە کرد.

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی عێراق داوای بەهێزکردنی هەماهەنگیشی کرد بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق، هاوکات داوای کرد پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی گەشتی هاووڵاتیانی ئەمریکا بۆ عێراقی بکرێت، بەهۆی ئەوەی دۆخی وڵات ئێستا ئارامی و ئاسایش تیایدا بەقەرارە، هاوکات ئەم هەنگاوە دەرفەتی وەبەرهێنانیش باشتر دەکات.

 

لای خۆیەوە مایکڵ ریگاس ئاماژەی بەوەکرد، واشنتن پشتیوانی و پێزانینی هەیە بۆ دەرفەتەکانی عێراق کە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی داوە و جەختی لە بەردەمی پشتیوانی وڵاتەکەی لەم بوارەدا کردەوە، هاوکات جەختیشی لە هەماهەنگی بۆ چارەسەری ئاستەنگییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ