مایکڵ ڕیگاس: ئەمریکا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، سوپاسی حکومەت و گەلی کوردستانی کرد بۆ دابینکردنی زەوی بۆ باڵەخانەکە و وتی ئەمە تەنیا باڵەخانەیەکی زەبەلاح نییە، بەڵکو گەواهیدانێکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا چەند بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێر کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، باڵەخانەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر بە پێشکەوتووترین دیزاین و تەکنۆلۆژیای ئەمریکی دروست کراوە. وتی ئەم بینایە تەنیا باڵەخانەیەکی زەبەلاح نییە، بەڵکو گەواهیدانێکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا چەند بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕیگاس گوتیشی، ئەمریکا عێراقێکی سەروەر، ئارام و گەشەسەندووی دەوێت و دەیەوێت پەیوەندییەکی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوولایەنە لەگەڵ عێراقدا هەبێت. هاوکات سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە وەک هاوپەیمانێکی بەتوانا و جێ متمانە و کاریگەر لە پرسە ئاسایشییەکانی عێراق و ناوچەکەدا ڕۆڵی هەیە.
هەرێمیكی کوردستانی بەهێز، سەقامگیر و خۆڕاگر کۆڵەکەی بنەڕەتیی ئەو پەیوەندییەیە کە ئەمریکا لەگەڵ عێراق هەیەتی.
مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە عێراق نەک هەر سەقامگیر بێت، بەڵکو لە سەقامگیریی ناوچەکەشدا ڕۆڵی هەبێت، بۆیە داوا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین سوود لەم دەرفەتە ببینن و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لاواز بکەن و هەڵیانبوەشێننەوە، کە بەردەوامن لە تووندوتیژی و پێشێلکاری و ناسەقامگیرکردنی وڵات و زیان بە سەروەریی عێراق دەگەیێنن.
٠ هەفتەی ڕابردوو بینیمان کە چۆن هێرشێکی تیرۆریستیی قێزەون کرایە سەر کۆرمۆر. ئەمە پێچەوانەی دیدگای سەرۆک ترەمپە، چونکە ئەو بازرگانی دەوێ نەک پێکدادان.
٠ دەمانەوێت ژینگەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بڕەخسێت و هەرێمی کوردستان ببێتە دەروازەیەک تا کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ڕێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق.
٠ پشتیوانی لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانەوە، ئەوە دەرفەت بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت و یارمەتیی عێراقیش دەدات لە کەرتی وزەدا سەربەخۆ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





