سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە لە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پیرۆزبایی سەركەوتنە مەزنەكەی پارتی لە هەڵبژاردن، لە سەرۆک بارزانی كرد، هاوكات ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی لە پێشخستنی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر، سەرۆک بارزانی، لەگەڵ مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی كۆبوونەوەكە ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لەدیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد. هاوكات ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی لەپێشخستنی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، بەرز نرخاند.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری وەزیری دەرەوی ئەمەریکا باسی لە بەردەوامی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد لە هەموو بوارەکاندا و کردنەوەی باڵەخانەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند: "کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی ڕوونە کە ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر و ئارام و ئاوەداندایە".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکات. لەو چوارچێوەیەشدا، بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆری کرد و داوایکرد، ئەم کارە تێکدەرانە کۆتایی پێ بهێنرێن.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی وەسفکرد لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت.
سەرۆک بارزانی باسی لە مێژووی چەوساندنەوەی گەلی کوردی لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، ئەو دەرفەتەی کە لە ڕاپەڕین بۆ گەلی کوردستان دروستبوو و ئەو ڕۆڵەی ئەمەریکا و ئەنجوومەنی ئاسایش لە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ پاراستنی کوردستان هەیانبوو، بوو بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و پڕۆسەیەکی دیموکراسی بهێنێتە ئاراوە و لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە حکومەت و پەرلەمان و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بونیاد بنێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی باسی لە ڕۆڵی گرنگی ئەمەریکا لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش کرد و باسی لەوەکرد کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەم شەڕەدا شەهید و قوربانییەکی زۆری دا، بەڵام ئەگەر پشتیوانیی ئەمەریکا نەبا قوربانییەکان زیاتر دەبوون.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ڕۆلی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکە دا و سوپاس و پێزانینی گەلی کوردستانی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، "گەلی کوردستان گەلێکی بە وەفایە بەرامبەر ئەو پشتیوانی و هاوکارییانەی ئەمریکا بۆی هەبووە"، هاوكات پاڵپشتیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامی و باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






