ئاڤا زانیاری نوێ لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئاگری هێرشەکەی سەر کۆرمۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەو لیژنە باڵایەی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر پێکهێنرابوو، لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە و هەموو شتێکیان لەبارەی هێرشەکە بە ناوبراو وتووە، چاوەڕوان دەکرێت سوودانی لە نزیکترین کاتدا دەست بە لێپێچینەوە لەگەڵ هێرشکاران بکات.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو دوای 72 کاتژمێر لە دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر ئەنجامەکەی ڕابگەیێنرێت، بەڵام وادەکە تێپەڕی و ئەمڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستان، وەزیری ناوخۆی عێراق و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و هەموو بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی عێراقیش بەشدار بوون.
لیژنەکە هەموو زانیارییەکانی دەستکەوتووە، کێ هێرشی کردووە، لە کوێ کراوە، بە چی کراوە، ئەمانە هەمووی بە ڕاپۆرتێک بە سوودانی دەدەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت سوودانی لە نزیکترین کاتدا دەست بە لێپێچینەوە لەگەڵ هێرشکاران بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار کرد لەبارەی ئەنجامی لیژنەکە بە ئاڤای وت، هێرشەکە لە سێگۆشەی دووزخورماتوو - ئامرلی و سلێمان بەگ کراوە، واتا لەنێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بە درۆن و مووشەک کراوە، سەرەتا بە درۆن کێڵگەی کۆرمۆریان کەشف کردووە، دواتر مووشەکیان تێگرتووە. ئەم شوێنەی هێرشەکەشی لێ کراوە، کەمتر لە 50 کیلۆمەتر لە کۆرمۆرەوە دوورە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەوەی کێ هێرشەکەی کردووە، سەرچاوە ئەمنییەکە وتی هێزەکانی حەشد لە سنوورەکە باڵادەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





