
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ لیژنە ئەمنییەکە
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری پەسەند کرد. بەگوێرەی ئەنجامەکان، هێرشەکە لە سنووری "خورماتوو" ئەنجامدراوە و ناسنامەی ئەنجامدەرانیش ئاشکرا کراوە کە کەسانی لەیاسا دەرچوون.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی 26ـی 11ـی 2025 هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەندامێتی وەزیری ناوخۆی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان دەستبەکاربوو. ئەمڕۆ ئەنجامەکان خرانە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و دەرکەوت هێرشەکە بە دوو درۆن بووە، کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قەزای خورماتووەوە (باشووری کێڵگەکە) ئاراستە کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەڵێت، "گەیشتووینەتە ناوی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە کۆمەڵێک کەسی لەیاسا دەرچوون و بەشێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و دەزگا ئەمنییەکان بەدوایانەوەن. دوای دیاریکردنی ناسنامەکانیان، دەستکراوە بە کۆکردنەوەی بەڵگەی هونەری بۆ ئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێن".
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەکە چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ پاراستنی کێڵگەکە دەرکردووە، لەوانە:
• بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکان لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و گۆڕینی فەرماندە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە (سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی) بە فەرماندەی کارامەتر.
• وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین دەکات.
• ئاراستەکردنی داواکاری بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەگەڵ ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا.
٠ سەپاندنی ڕێکاری تووند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هەموو جۆرەکانیەوە، تەنیا بە ڕەزامەندی فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان نەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشتن بە تەواوی ئەوانەی لەم ڕووداوەدا تێوەگلاون بەردەوامە. حکومەتی عێراق جەختدەکاتەوە کە ئەمە کارێکی تیرۆریستی مەترسیدارە و ئامانج لێی لێدانە لە ئابووری و سەروەری عێراق و دواخستنی سەقامگیرییە، بۆیە بەبێ سزادان تێناپەڕێت و ڕێکاری یاسایی تووند بەرامبەر بکەرانی دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





