
دیمەنی چەک
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامن، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ھەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە، هەر چەکێکی بێ مۆڵەت هەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پلانکی گشتگیر لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای چەک و گرتنەبەری ژمارەیەک ڕێکاری تایبەت، کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و دیاردەی هەڵگرتنی چەک دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەقید کارزان غەفوری، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت: بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2022، یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان، هەموو ڕێکارەکان بۆ نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت و کۆنترۆڵکردنی چەک بەردەوامن، لە ڕێکارەکان تەنیا تۆمارکردنی چەک وەستاوە، ئەویش ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو، دواتریش شەست ڕۆژ درێژکرایەوە، سوپاسی هاونیشتمانیان دەکەین زۆر هاوکارن لە جێبەجێکردنی یاسای چەک و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، هەر چەکێکی بێ مۆڵەتیش هەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەموو ڕێکارەکان لە بازگەکان و فەرمانگە و دام و دەزگاکانی فەرمی بەردەوامن و مەفرەزەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، هەرکەسێکیش چەکی بێ مۆڵەتی لەلابێت بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە سزاکەی بەندکردن لە نێوان یەک بۆ سێ ساڵە و سزای پێبژاردن لە دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت.
قووڵتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام پێداگری لە جێبەجێ کردنی یاسای چەک دەکات لە پێناو کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، بۆ ئەمەش سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێ کردنی یاساکە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هاونیشتمانیان دەتوانن لە کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوای مۆڵەتی هەڵگرتن یان دەستداری (خاوەندارییەتی) چەک بکەن، ئەوانەی چەکیان تۆمار کرابێت کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت، بۆ هەردوو جۆری مۆڵەتی چەکیش بەپێی ڕێنمایی و لە چوارچێوەی یاسای چەک بێت، ئەو مۆڵەتانەش دەبێت ساڵانە نوێبکرێنەوە، چونکە مەرج نیە ئەوەی مۆڵەتی چەکی پێدەدرێت، پێویست بێت مۆڵەتی بۆ نوێ بکرێتەوە.
بابەتە ستراتیژییەکە: عەقید کارزان، دووپاتی کردەوە، هیزەکانی ئاسایش و ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و بارودۆخی هەرێمی کوردستانیش ئارام و سەقامگیرە بۆیە کەمترین خەڵک پێویستیان بە مۆڵەتی چەک هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسا مەرج و ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی چەک ئەمانەن:
یەکەم: دەبێت عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت
دووەم: دەبێت تەمەنی لە 21 ساڵ کەمتر نەبێت
سێیەم: ڕەوشت و ناوبانگ و ڕەفتاری چاک بێت
چوارەم: پێشینەی تاوانی نەبێت
پێنجەم: لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و عەقلییەوە شیاوی دەستداری چەکی هەبێت و بە ڕاپۆرتی پزیشكی ئەوە دووپات بکرێتەوە
شەشەم: لە ڕووی تەکنیکی بۆ هەڵگرتنی چەک شیاو بێت
حەوتەم: چەکەکەی بەشێوەیەکی ڕەوا دەستخستبێت و پاساوێکی ڕەوای هەبێت بۆ دەستداری و هەڵگرتنی چەک.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی مۆڵەتەکەی هەیە دەتوانێت چەکەکە هەڵبگرێت، بەڵام مۆڵەتی دەستداری تەنیا دەتوانێت لە ماڵەوە چەکەکەی هەبێت.
ئەمەش بزانە: بە مردنی کەسەکە، یان لەدەستدانی یەکێک لە مەرجانەکان، یان بەبڕیاری دادگا، یان بە دەرچوونی چەکەکە لە دەستی کەسی مۆڵەتدراو بۆ کەسێکی دیکە، مۆڵەتەکە هەڵدەوەشێتەوە، دەبێت چەکەکەش ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس لە شوێنی نیشتەجێبوونی بکات و پسوولەیەکی فەرمی وەربگرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک داخراون، چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت و هەر کەسێک لە ڕێگەی سۆشیال میدیا بازرگانی بە چەک بکات، ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لە هەمان کاتیش لە سنوورەکان و دەروازەکان رێکارەکانی ڕێگری کردن لە هێنانەناوەوەی چەک بۆ کوردستان تووندتر کراون.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێ کردنی یاسای چەک و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە و حاڵەتەکانی کوشتن، هەڵگرتنی چەک، هەڕەشە بە چەک و تەقەکردن کەمبوونەتەوە.
باکگراوند: بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، لە ساڵی 2022 یاسای چەک لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوو، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەک بڕیار و ڕێکاری جێبەجێ کردووە و تا ئێستاش 17 هەزار چەکی هاونیشتمانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






