یەكێتی بۆ كەیسی بەرپرسی كۆمیتەی خەبات داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی بێلایەن دەكات
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر، بڵاوكردنەوەی دانپێدانانی تۆمەتبارێكی ڕووداوەكانی خەبات و لاجان كە كادیرێكی ئەو حیزبەیە، بە هەڵبەستنی تۆمەت و "كەیسی دروستكراو" ناودەبات و داوا پێكهێنانی لیژنەیەكی بێلایەن دەكات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 29ـی تشرینی دووەم، گرژی و ئاڵۆزی لەسەر ڕێگەی گوێڕ - هەولێر لە نزیك گوندی لاجان دروستبوو، كۆمەڵە کەسێک رێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتیانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بەسەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایەدا کرد، لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا دوو کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون.
پەیوەست بەم بابەتە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دانێپدانانی نێچیروان عیسا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای خەبات بڵاو کردەوە، كە بە هاوكاریی چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی، لەگەڵ ژمارەیەك تۆمەتباری دیكە، دەستیان لە پشێوییەكان هەبووە، لەچوارچێوەی درێژكراوەی زنجیرەیەك پیلانی تێكدەرانە كە ماوەیەكە دژی هەرێمی كوردستان نەخشەی بۆ كێشراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا كەیسی تۆمەتبار نێچیروان هەركی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات، بە كەیسێكی حیزبی و دروستكراو ناو دەبات، هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و سەرجەم كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان ئاگادار دەكاتەوە كە لیژنەیەكی بێلایەن بۆ ئەو كەیسە پێكبهێندرێت، تەواوی ڕاستییەكان بۆ هەموو لایەك ساغ بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






