ئاڤای خەڵک؛ گرفتی تەکنیکی لە دوو وێستگە کارەبای گەڕەکی کوێستانی هەولێری بڕیوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی گرفتی تەکنیکی لە هەردوو وێستگەی "شۆڕش" و "نووسەران"، پێدانی کارەبا بە گەڕەکی کوێستان تووشی گرفت بووە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر دانیشتووانی گەڕەکی کوێستان نیگەرانییان دەربڕیبوو و ئاماژەیان بەوە دابوو، دوێنێ کارەباکەیان بەردەوام دەهاتەوە و دەپچڕا، ئەمڕۆش زۆربەی کاتەکان بێ کارەبا بوون.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە عومەر کاکەسوور، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد کە هۆکاری سەرەکیی نەمانی کارەبا لەو گەڕەکە بۆ بوونی کێشەی هونەری لە وێستگەکانی دابەشکردن دەگەڕێتەوە.
چارەسەرەکان: دڵنیایی دا کە تیمە هونەرییەکان لە هەوڵی چڕدان بۆ ئەوەی هەرچی زووە گرفتەکە چارەسەر بکەن و دۆخی کارەبای گەڕەکی کوێستان ئاسایی ببێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند





