شێخ دارا هۆشداری لە تۆفان و بارانی بەلێزمە دەدات: پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
شەپۆڵێكی چڕی بارانبارینی بەلێزمە و تۆفان و باوبۆران ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ماوەی پێنج ڕۆژ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ناوچە ئاستی بارانبارین دەگاتە 300 ملیمەتر.
وێنە گەورەكە: هێشتا كاریگەریی شەپۆڵە وشك و ساردەكەی جەمسەری باكوور بەسەر هەرێمی كوردستان ماوە، لە ناوچەكانی سلێمانیش مەزەندەی ڕەشەبای لێ دەكرێت، خێرایی با لەنێوان 30 كیلۆمەتر تاوەكو 40 كیلۆمەترە، هاوكات شەپۆڵێكی چڕی تۆفان و بارانی بەلێزمە كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دەستیپێكردووە، دەگاتە هەرێمی كوردستان و هەفتەیەكی تەڕ و بە باران چاوەڕوانی ئاسمانی كوردستانە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا پێشبینی دەكات، شەپۆڵێكی بارانبارینی چڕ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێژەی بارانبارینە زیاتر بەرز ببێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەكرێت ئاستی بارانبارین لە ناوچەكانی دهۆك بگاتە نزیكەی 300 ملم، ئەگەری بەفربارینیشی تێدایە، لە هەولێر پێشبینی بارینی 120 ملم باران دەكرێت، شەپۆڵەكە لە شەممەوە 6ـی كانوونی دووەمەوە دەستپێدەكات و تاوەكو شەممەی هەفتەی دواتر 13ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، بە تێكڕاش پێنج ڕۆژ بەسەریەكەوە بارانبارین بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






