هۆشداری لە هەڵاوسانی ژمارەی دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی و پزیشکیی ددان دەدرێت
- عێراق
- 5 کانوونی یەکەم

پزیشکێکی دەرمانساز لەکاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
کەرتی خوێندنی پزیشکیی ئەهلی لە عێراق بەتایبەتی لە هەردوو بەشەکانی دەرمانسازی و پزیشکیی ددان گۆڕانکارییەکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە بازاڕێکی کراوە، بەجۆرێک کرێی خوێندن بۆ نیوە دابەزیوە و مەرجەکانی وەرگرتنیش بۆ ئاستێکی پێوانەیی کەمکراونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە پسپۆڕان هۆشداری هەڵاوسان لە رێژەی ئەم توێژە دەدەن.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، بەشێک لە کۆلێژە ئەهلییەکانی عێراق کێبڕکێ لەسەر داشکاندنی کرێی خوێندن لە بەشەکانی دەرمانسازی و پزیشکیی ددان لە هەشت بۆ نۆ ملیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار کرێی خوێندن دەکەن، هاوکات کۆنمرەی وەرگرتنیش لەو دوو کۆلێژە لەبەشێک زانکۆ ئەهلییەکانی عێراق بۆ 63٪ کەمکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ماجید شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی ژمارەی کۆلێژە پزیشکییە ئەهلییەکان و ڕێژەی دەرچووان لەم کۆلێژانە و دەڵێت، " پێویستە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، تەندروستی، پلاندانان و پەروەردە چارەسەرێک بۆ ئەم بابەتە بدۆزنەوە.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: شنگالی، ئاماژەی بەوەدا، بەپێی وتەی سەندیکاکانی دەرمانسازان و پزیشکانی ددان، هەڵاوسان لە ژمارەی دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی و پزیشکیی دداندا بە ڕێژەی 100% زیادیكردووە و لیژنەیەکی حکومیش لە ساڵی 2021 هۆشداریدا، کە تا ساڵی 2027، عێراق ڕووبەڕووی زیادبوونی (فائیز) ژمارەی پزیشکانی ددان بە 23 هەزار و دەرمانسازان بە 61 هەزار دەبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئاماری حکومەتی عێراق، ژمارەی کۆلێژەکانی دەرمانسازی لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 70 کۆلێژ، کە تەنیا 17 کۆلێژیان حکومین و ئەوانی دیکە هەموویان ئەهلین، بەپێی ڕاپۆرتەکانیش ئێستا لە عێراقدا 50 هەزار دەرمانخانە لە کۆڵان و شەقامەکانی پارێزگاکانی عێراق هەن، بەڵام 10 ساڵ لەمەوبەر ژمارەی دەرمانخانەکان لە شەش هەزار دەرمانخانە لەسەرانسەری عێراق تێنەدەپەڕی.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





