
پارێزگاری هەولێر لەکاتی بەسەرکردنەوەی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە هەولێر کەمکراونەتەوە و پلانێکی تایبەتیش بۆ باری لەناکاو ئامادەکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەرەتای وەرزی پاییز و پێش دەستپێکردنی بارانبارین، لە شاری هەولێر ڕیکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو دەگیرێنەبەر، جگە لە جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، کەندە سرووشتییەکان و ڕێڕەوی ئاوی باران و ئاوەڕۆکانیش پاک دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گوتی: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو، لەسەر دوو ئاست ئامادەکاریمان کردووە:
ئاستی یەکەمیان: لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک پرۆژە ستراتیژیی جێبەجێ کراون، لە پۆند و بەنداو و کردنەوەی ڕێڕەوی سرووشتی و دروستکردنی چەندین ئاوەڕۆی سندوقی و لولەیی، هەموو ئەو جێگایانەی وەکو خاڵی لاواز دەستنیشان کراون، کێشەیان چارەسەر کراوە.
ئاستی دووەم: پلانێکی وەرزییە و هەموو ساڵێک لە سەرەتای وەرزی پاییز، تیمە هاوبەشەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان، هەموو ئەو دام و دەزگایانە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن بە تایبەت کردنەوەی ڕێڕەوی و ئاوەڕۆکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بە هەماهەنگی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانێکی تایبەت ئامادەکراوە، بۆ هەر بارێکی لەناکاو، وەک بارینی بارانێکی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا، کە مەترسی لافاو دروست بکات، بۆ ئەمەش ئامادەکاری پێویست گیراوەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






