
دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی لەلایەن کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا ئاک پارتی، جەهەپە و مەهەپە ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە و دەم پارتیش بەردەوامە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی.
وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەی شاندێکی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی کاری کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی هات کە گوێگرتن بوو لە سەرنج و پێشنیازەکان و لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن جگە لە جەهەپە، ئاک پارتی'ی دەسەڵاتدار و مەهەپەش (ڕاپۆرتەکەی مەهەپە 116 لاپەڕەیە) ڕاپۆرتی خۆیان و دەم پارتیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ڕاپۆرتەکەی کە 125 لاپەڕەیە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە 19ەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە کە لە 4-12-2025 ئەنجام درا، جەهەپە وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕاپۆرتێکی 19 خاڵی خستەڕوو، هەریەک لە ئاک پارتی و مەهەپەش سەرقاڵی دوایین پاکنووسی ڕاپۆرتەکانیانن.
پێویستە ئەمەش بزانیت: لە دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پارتەکان، جارێکی دیکە کۆمیسیۆنەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی ڕاپۆرتی کۆتایی دەدات و ئەو خاڵانە لە ڕاپۆرتەکەدا جێگیر دەکرێن کە کۆدەنگی پارتەکانیان لەسەرە.
ڕاپۆرتەکەی جەهەپە باسی چی دەکات: ڕاپۆرتەکەی بە ناوی پاکێجی "بە دیموکراسیکردنی تورکیا" خرایە ڕوو و بەشێک لەو داواکارییانەی خستوونیەتە ڕوو هەمان ئەو داواکارییانەن کە زیاتر لە ساڵێکە دەم پارتی داوایان دەکات:
- پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
- کۆتایی بهێنرێت بە دانانی قەییووم بۆ سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێرراوەکان.
- ئەو زیندانییە سیاسییانە ئازاد بکرێن کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی داون. بەم پێیە دەبێت سەڵاحەددین دەمیرتاش و زیندانییانی دۆسیەی کۆبانێ ئازاد بکرێن.
- بەربەستەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی دەستوور هەڵبگرێن بۆ هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
- یاسای بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" بە پشتبەستن بە یاسا کاری پێ بکرێت نەک بە شێوەی هەڕەمەکی.
- بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی ئازادانەی ڕێکخراوەیی لە تورکیا هەڵبگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





