لە پردێ سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکات کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری پردێ، سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکەن، ناهێڵن کێڵان و دروێنە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەن، بەبیانووی ئەوەی زەوییەکان هی چەند جووتیارێکی عەرەبن و تەواوی دانیشتووانی گوندەکە هاتنە سەر زەوییەکان بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری گوندی گورزەیی سنووری شارەدێی پردێ، لەکاتی کێڵان و دروێنەی ژمارەیەک جووتیار لەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکانیان، سوپای عێراق هاتووەتە سەریان و ڕێگریان لێکراوە، بەبیانووی ئەوەی چوار پارچە زەوی کێشەی لەسەرە و تاپۆکانیان بەناوی کەسانی دیکەوە هەیە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، "سوپای عێراق بە جووتیارانی گوتووە، دوای ئەوەی دروێنەتان لەسەر ئەو پارچە زەوییانە تەواوکرد، دەبێت دەستهەڵگرن و جێی بهێڵن بۆ خاوەنەکانیان."
بەشێکی جووتیارانی ئەو سنوورە بە دیار محەممەد پەیامنێری کەرکووکیان گوت، ئێمە تاپۆی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیمان لایە، بەڵام هاتوون ئەمساڵانە تاپۆیان بۆ عەرەبی هاوردە کردووە و دەیانەوێ موڵکەکانمان داگیر بکەن."
باکگراوند: نیو سەدەیە بەهۆی بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق، کە وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان، زەوی جووتیارانی کورد و تورکمانەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە داگیرکراون یان بە بیانووی جیاواز لێیان سەندراوەتەوە، هەشت مانگ بەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکردەیی جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






