سەرۆکی مەهەپە بۆ دەم پارتی: ئەو نووسینەی بڵاو کراوەتەوە قسەی ئۆجەلانە و خەڵک بەلاڕێدا مەبەن
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
لەبارەی ئەو نووسینەی بە ناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلانەوە بڵاو کرایەوە، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەڵێت: قسەکانی ئۆجەلان لەجێی خۆیدان و گونجاون و بەلاڕێدابردنی قسەکانی کە گوایە هیی ئەو نین هیچ واتا و گرنگییەکی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو نووسینەی بە ناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلانەوە بڵاو کراوەتەوە، ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلانی شێواندووە و ئەو شتی وای نەگوتووە و یاری بە وشەکان کراوە.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، قسەکانی ئۆجەلان لەجێی خۆیدا، ئەرێنی، جێ متمانە و ڕوونن. لێدوان بۆ ڕای گشتی لە دژی ئەم پەیامە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکە و هیچ واتا و گرنگییەکی نییە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی ئاماژە بەوە دەدات، وەک ئەوەی ئۆجەلان ئاماژەی پێ داوە پێویستە پەکەکە لە ڕووی هزریشەوە چەک فڕێ بدات و دەڵێت: بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتان کە شەڕوشۆڕ ڕووی تێکردوون، ئاشتی لە وڵاتەکەمان بونیاد دەنێین. وێڕای هەوڵەکان بۆ لەباربردنی، پرۆسەکە بە شێوەی قۆناغبەند لە گەیشتنە ئەنجام نزیک دەبێتەوە.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو دەرفەتە مێژووییە لەدەست نادەن کە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ڕەخساوە و دەڵێت: بە ڕێز و خۆشەویستی و تامەزرۆییەوە، باوەش بۆ برا کوردەکانمان دەکەینەوە.
باکگراوند: 11 ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و لە 19ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە 04-12-2025 ئەنجام درا، وێڕای داواکاری زۆربەی پارتەکان تاوەکوو ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی بخوێنرێتەوە و هیچ شتێک لە ڕای گشتی نەشاردرێتەوە، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕەتی کردەوە و نووسینێک بە ناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلان بڵاو کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





