
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی نیشتیمانیی سوننەکان چوار مەرجی بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داناوە و مەرجەکانیش بەجۆرێکن یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە خێراتر دەکەن، سەرکردەیەکی شیعەکانیش دەڵێت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەرسێ سەرۆکایەتییەکە یەکلایی دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
لێدوانی فەرمی: عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە ڕۆژنامەی نیمچەفەرمی عێراق (ڕۆژنامەی سەباح)ی ڕاگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە و چوار مەرج بۆ کاندیدی پۆستەکە دیاریکراون ئەوانیش بریتین لە:
- دەبێت پۆستەکە لەلایەن سەرکردەیەکی هێڵی یەکەمی سوونییەوە بەڕێوەببرێت
- ئەوەی پۆستەکە وەردەگرێت دەبێت سەرکردەی سیاسی کاریگەر بێت
- دەبێت پۆستەکە بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەکارنەهێنرێت
- دەبێت گەرەنتی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەی سوونی بکات
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێداگری هەندێک لایەن لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی کورسییان (لەناو پێکهاتەی سوونییدا) هەیە، یەکێکە لە ئاستەنگییەکان کە تائێستا کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام کاری هاوپەیمانێتی سووننەکان لەسەر بنەمای هاوبەشی و گفتوگۆ بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری شیعەکان دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران پابەندە بە وادە دەستوورییەکان، ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن سەرەتای ساڵی داهاتوو یەکلاییکردنەوەی سەرۆکایەتییەکان تەواو بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە کۆی 872 تانە کەسەر لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوون، تائێستا 800 تانەی یەکلایکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە تەواوی تانەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەو تانانەشی ماون کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






