دوای ڕانیە، نۆرەی قەڵادزێیە؛ تیمەکانی ڕووناکی گەیشتنە چوار گەڕەکی شارەکە
- کوردستان
- 7 کانوونی یەکەم

دوو کارمەندی پرۆژەی ڕووناکی لەکاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
تا ئێستا 60٪ـی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین خۆیان لە پرۆژەی ڕووناکی تۆمار کردووە، کارەکانی تۆمارکردنیش بەردەوامە و ئەمڕۆ تیمەکان پرۆژەی ڕووناکی کاری تۆمار کردن لە چوار گەڕەکی قەڵادزێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردنە، بۆ ئەوەی تا کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەی ڕووناکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕووناک بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای گوت: کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەنتەری قەزای ڕانیە دابین کراوە، لە سەرتاسەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش کار دەکرێت بۆ ئەوە پڕۆژەی ڕووناکیان پێبگات.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، تیمەکان لە ئەرکدان بۆ تۆمارکردنی هاوبەشانی کارەبا، چاککردنەوەی بگۆڕەکان، چاککردنەوەی پێوەری زیرەک، دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکیان نییە، سەرجەمی ئەم کار و ئامادەکارییانە ڕێژەی 50٪یان تێپەراندووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تیمەکانی ڕووناکی بۆ خۆتۆمارکردنی هاوبەشان لە پڕۆژەی ڕووناکی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-12-2025 لە قەڵادزێ دەبن و کاری تۆمارکردن بۆ هاوبەشانی هەرچوار گەڕەکی (شەهیدان، ئاشتی، کارەبا، مەبەست) دەکەن، دوای تەواوکردنی سەنتەری قەزای قەڵادزێ کاری تۆمار کردنی بۆ هاوبەشانی سنووری ناحیە و گوندەکانی سنووری قەزاکە دەکەن.
هەنگاوی داهاتوو: دوای تەواوکردنی کاری تۆمارکردنی هاوبەشانی تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی کارەبای سنوورەکە تیمی جێگیر دادەنرێن بۆ هەر کارێکی تۆمارکردنی هاوبەشانی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی لە ئەرکدا دەبن.
ئەمەش بزانە: لە کۆی 110 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، 33 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە، 60٪ـی هاوبەشانیش لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






