پرۆژەیەکی ستراتیژی کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە پردی سەیداوە چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 7 کانوونی یەکەم

پەنگخواردەوەی ئاو لە پردی سەیداوە بەهۆی زۆری بارانبارین
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، لە ساڵانی ڕابردوو ژێر پردی سەیداوە لە هەولێر یەکێک بوو لەو شوێنانەی پەنگخواردنەوەی ئاو تیایدا ڕووی دەدا، بڕیار دراوە پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ ئەو شوێنە بکرێت و ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دابارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، لە هەندێ شوێن پەنگخواردنەوەی ئاو دروست دەبێت، لە بەشێکی ئەو شوێنانە لەڕێگەی فراوانکردنی ڕێڕەوی ئاوەڕۆ ئەم گرفتانە چارەسەر کراون، لە بەشێکی دیکە چاوەڕێ دەکرێت لە ڕێگای پڕۆژەی نوێ چارەسەر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخاڵق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، یاداشتێکمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بە بەهای 10 ملیار دینار کە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی ڕێڕەوێکی فراوان بۆ چارەسەرکردنی ئاوی ژێر پردی سەیداوەی هەولێر. تەنیا ڕەزامەندی ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ئایندە دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: پڕۆژەکە بەجۆرێکە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ ڕێڕەوی ئاو لە شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر.
-بۆ شەپۆلی ئەم هەفتەیە لە هەولێر 14 شوێن دیاریکراون تیمی ئێشکگری لێ دانراوە، ئەو شوێنانە ساڵانە پەنگخواردنەوەی ئاو لێی ڕوودەدات. جگە لەوە تیمەکان بەردەوام زێرابەکان پاک دەکەنەوە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دڵنیابوون لە کەم کردنەوەی حاڵەتەکانی پەنگخواردنەوەی ئاو.
باکگراوند: مانگی شوباتی ساڵی 2024 بەهۆی باران بارینێکی زۆر پەنگخواردنەوەی ئاو لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر دروست بوو، بەهۆیەوە 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت. بۆیە ساڵانە ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە پەیڕەو دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






