پارێزگاری هەولێر چەند ڕاستییەک دەربارەی ئاڵۆزییەکانی لاجان دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر چەند ڕاستییەک دەربارەی ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجان و قەزای خەبات دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت، دۆخی سنوورەکە ئارامە و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیان بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 29-11-2025 ، لەسەر ڕێگەی گوێڕ - هەولێر لە نزیک گوندی لاجان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، كۆمەڵە کەسێک رێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتییانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بەسەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایەدا کرد، لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا دوو کەس و گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون، دواتریش لە سنووری قەزای خەبات چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر چەند دام و دەزگایەکی فەرمی و سووتاندیان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بەداخەوە هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بەشێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، ڕۆڵیکی زۆر خراپیان بینی و کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی هەبوو، بەشێک بوون لە هاندان و خراپەکاری، ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسییش قسەی ناڕاستیان لەسەر بابەتەکە کرد.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی پارێزگاری هەولێر:
- دەگوترا ئەو زەوییەی پاڵاوگەی لانازی لەسەر دروست کراوە داگیرکراوە، ئەو بابەتە بەهیچ جۆرێک راست نییە، لەکاتی دروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە زەویەکەی کڕیوە، زەوییەکە نەداگیرکراوە و نە حکومەتی پێی داوە، هەر لایەنێک بەدواداچوون دەکات هەموو بەڵگەکان بەردەستن.
- لەکاتی دروستکردنی پاڵاوگەکە، دانیشتووانی گوندی لاجان هەندێ داواکارییان هەبووە و جێبەجێ کراون، کە ئەمانەن:
یەکەم: 70 کەسی گوندی لاجان لە پاڵاوگەی لاناز دامەزراون، داوکاری دامەزراندنی زیاتر هەبووە، پاڵاوگەی لانازیش پێی گوتوون ناتوانین لەوە زیاتر دابمەزرێنین، چونکە دەبێت خەڵکی گوندەکانی دیکەی ئەو سنوورەش دابمەزرێنین، ئەوەی لە هەندی کەناڵ باس دەکرێت کە گوایە بەڵێنیان پێدراوە بەهیچ جۆرێک ڕاست نییە.
دووەم: 67 بارهەڵگری گوندی لاجان دەرفەتی کارکردنیان لە پاڵاوگەی لاناز بۆ ڕەخسێنراوە، داوایان کردووە ژمارەی بارهەڵگرەکانیان بۆ زیاد بکرێت، لە پالاوگەکەش پێیان گوتراوە لە بەشی خۆتان زیاترتان دەرفەتتان پێدراوە و ناتوانین بارهەڵگرەکانیان بۆ زیاتر بکەین و هیچ بەڵێنێکیان پێنەدراوە.
سێیەم: لە کارگەی شیش کە لەو شوێنە نزیکە 300 کارمەندی کارگەکە خەڵکی گوندی لاجانن.
چوارەم: پێش دروستبوونی لاناز، ژمارەی خێزانەکان نەدەگەیشتە 100 خێزان، ئێستا ژمارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 450 خێزان، بوونی پاڵاوگەکە و بوونی هەلی کار و بەرزبوونەوەی کوالێتی و ئاستی بژێوی ژیان لەو گوندە وایکردووە خەڵکی دیکەش بگەڕێنەوە گوندەکە و ڕێژەکە سێ بەرامبەر زیادی کردووە.
- لە ڕووداوەکە بەداخەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، شۆفێرێکی خەڵکی کەرکووک و پاسەوانێکی شوێنەکە، چوار کەس لە خەڵکی گوند و کەسێکی خەڵکی باکوری کوردستان کە شۆفێربووە لەگەڵ شوانێکی عەرەب کە لەو شوێنە نزیک بووە برینداربوونە.
- ئەوەی کە هۆکاری هاندانی خەڵک بووە و ئاژاوەکەی دروست کردووە، دەستگیر کراوە، دوای گفتوگۆی خەڵکی گوند لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت پێنج کەسی دیکە ڕادەست کراون، ئەو شەش کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەشێوەی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
- لە ڕووداوەکانی خەبات دوو کەس دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوە، دانپێدانانی یەکەتان بینیی کە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە
- دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی کراوە پەیوەندی بە هیچ حیزبێکەوە نییە، پەیوەندی بە ئاژاوەگێرانەوە هەیە، یەکێک لەو کەسانەی دانپێدنانی بڵاوکرایەوە بەپرسی کۆمیتەیە، پێویستە بەڕێزان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵویستی خۆیان ڕوونبکەنەوە، کە ئایا ئەمە گوزارشتە لە سیاسەتی یەکێتی، ئێمە پێمان وانیە وابێت، بەڵام لە ئەنجامدا دەبێت ئەوان دەبێت سوپاسگوزاری هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و ناوخۆ بن، کە کەسێک بەرپرسیاریەتیی لە یەکێتی هەیە و لە دەرەوەی ئەو حیزبە ئاڕاستە کراوە و هانی تووندوتیژی داوە و چەند شوێنێک سوتێنراوە.
- هەموو دەرگاکان بەڕووی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نێردەی دیپلۆماسییەکان کراوەتەوە، هەر کەسێک گومانی لە ڕێڕەوی دەستگیرکردن و ڕێکارە یاساییەکان هەیە، دەتوانن لە نزیکەوە بەدواداچوون بکەن.
- پاڵاوگەی لاناز ئەم خزمەتگوزارییانەی بۆ گوندی لاجان جێبەجێ کردووە: دروستکردنی بنکەی تەندروستی، دروستکردنی قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەی، دروستکردنی یاریگا بڕیارە لە ئایندە نۆژەن بکرێتەوە.
- مانگانە وەک سندووقی هاوکاری 14 هەزار دۆلار پێشکەشی گوندەکە کراوە و وەکو هاوکاری بەسەر خەڵکی گوند دابەش کراوە، تۆڕی کارەبا و ئاو کراوە، سێ هۆڵی بۆنەکانیان بۆ دروستکراوە (دوو لە هۆڵەکان کارگەی شیش دروستی کردووە، هۆڵێکیان پاڵاوگەی لاناز دروستی کردووە)، لەسەر ئەرکی لاناز نەخۆشێکی گوندی لاجان ڕەوانەی وڵاتی هیندستان کراوە و دوو نەخۆشیش ڕەوانەی تورکیا کراون، ژمارەیەک نەخۆشیش لە ڕووی ماددی هاوکاری کراون.
- 16 چەکی کلاشینکۆف و یەک ئارپێچی ڕادەستی پۆلیس کراون، ئێمە دڵنیاین ئەو چەکانە ئەوە نین کە ڕووداوەکەی پێکراوە بەڵکو لە شوێنی دیکە هێنراون، لێرەدا پرسیارێک هەیە ئایا خۆپیشاندان بە ئارپێچی دەکرێت.
- داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکەین ڕێکاری یاسایی پێویست لە بەرامبەر ئەو کەناڵانە بگرنەبەر کە بوونە بەشێکن لە تێکدانی ئارامی.
- هێزەکانی ئەمنی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ئەو سنوورە بەردەوامن لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی ئەو سنوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
52 خولەک لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا سێ جار هێرش دەکاتە سەر هەسەدە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی چەمچەماڵ هەشت ساڵە لە زینداندایە و دادگایی ناکرێت





