حکومەتی عێراق لە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەی تووڕەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی عێراق دەربڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دەوحە، لەگەڵ تۆم باراک کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ناڕەزایەتی حکومەتی عێراقی لەسەر لێدوانەکانی باراک سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی عێراق دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باراک پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "زی ناشناڵ" ڕایگەیاندبوو کە "ئێران پێشکەوت و بۆشایی لە عێراق پڕکردەوە، چونکە ئێمە پێکهاتەیەکی شێتانەمان دروستکرد کە وایکرد میلیشیاکانی ئێران کاریگەرییان لە پەرلەمان زیاتر بێت." هەروەها عێراقی بە نموونەیەکی ڕوون لەسەر ئەو هەڵانە دانا کە دەبێت ئەمریکا دووبارەی نەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باراک جەختی لەوە کردەوە "گرنگ بوو دیدگاکە بە شێوازێکی دیکە ڕوونبکرێتەوە و ڕاستیی ئەو گەشەسەندنە سیاسی و سەقامگیرییە ڕێژەییە کە لە عێراقدا بەدەستهاتووە نیشان بدات". دووپاتیکردەوە، "بژاردەکانی گەلی عێراق جێگەی ڕێزن و دیموکراسی و سیستمی فیدراڵی لە دەستووردا چەسپێنراون".
لەهەمان کاتدا: فوئاد حوسێن گرنگیی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان عێراق و ئەمریکا و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە، ستایشی ڕۆڵی ئەمریکاشی کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش.
لە بەرامبەردا: تۆم باراک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری دەرەوە پێشکەش کرد بۆ ئەو دیدگا مێژوویی و سیاسییەی کە سەبارەت بە عێراق و پێش ساڵی 2003 خستیەڕوو، دووپاتیشیکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا بە چاوی ڕێزەوە سەیری ئەزموونی عێراق دەکات و ئەوەی ڕایگەیاندووە تایبەتە بە لایەنی ئەزموونی ئەمریکا لە عێراقدا.
لەلایەکی دیکەوە: نێردەی ئەمریکا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای سووریاش کرد و جەختی لە گرنگیی مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخەکە کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا سێ جار هێرش دەکاتە سەر هەسەدە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی چەمچەماڵ هەشت ساڵە لە زینداندایە و دادگایی ناکرێت





