
باڵەخانەی دادگای بەرایی کەلار. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دروستبوونی گرفت لەنێوان پارێزەر و دادوەرێکی دادگای بەرایی کەلار، بڕیاری دەستبەسەركردنی پارێزەرەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەلایەن ئەو دادوەرەوە دەدرێت، ئەو بڕیارەش سەرجەم پارێزەرانی شارۆچكەی كەلار توڕە دەكات و هەڵوێست وەردەگرن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هونەر فارس، پەیامنێری ئاڤا لە ئیدارەی گەرمیان كەوتوون، گرفتەكە بەهۆی ئەوەوە ڕوویداوە کە پارێزەر جومعە داوود، ویستوویەتی سەیركردنی دۆسیەیێك لەلای ئەو دادوەرەوە بۆ لای دادوەرێكی دیكە بگۆڕێت، بەو هۆیەوە دادوەرەكە بڕیاری دەستگیركردنی پارێزەرەكەی داوە بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک، ئێستا لە گرتووخانەی گەرمیانە و ئەمڕۆ ماوەی ڕاگرتنەكەی تەواو دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە پارێزەرانی ئەندام لە ژووری پارێزەرانی كەلار بە ئاڤای ڕاگەیاند، دادوەرەکە بە پارێزەرەکەی وتوە داوای لێبوردنی لێبکات لەبەرامبەر ئەوەی هەوڵیداوە دۆسیەکە بۆ لای دادوەرێکی دیکە بگوازێتەوە، بەڵام پارێزەرەکە ئامادە نەبووە داوای لێبوردن بكات و دادوەریش بڕیاری ڕاگرتنی داوە.
لێدوانی فەرمی: كارزان مستەفا، سەرۆكی ژووری پارێزەرانی كەلار بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، هەموو پارێزەرێک پارێزبەندی هەیە و نابێت بە هەر بیانووێك ڕابگیرێت، بۆیە ڕۆژی یەكشەممە، بایكۆتی كاری ڕۆژانەمان كرد لە سەرجەم دادگاكانی سنووری سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركووك - گەرمیان، تاكو یەكلاییكردنەوەی كێشەكە.
لەلایەكی دیكەوە: ئاڤا هەوڵیدا پەیوەندی بە دادوەرەكەوە بكات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






