بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ: دیواری بەشێک لە قوتابخانەکان ڕووخاون

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ: دیواری بەشێک لە قوتابخانەکان ڕووخاون

دروستبوونی لافاو و لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا بە هۆی دروستبوونی لافاو و ڕووخانی دیواری قوتابخانەکان، هیچ قوتابییەک بریندار نەبووە. 

وێنە گەورەکە: ماوەی 24 کاتژمێرە شەپۆلێکی بارانبارینی تووند ڕوو لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە بەشێک لە ناوچەکان ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە. 

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، بە هۆی لافاوەوە بەشێک لە دیواری قوتابخانەکان ڕووخاون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ قوتابییەک بە هۆیەوە بریندار نەبووە. 

-بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد، کەشناسی زۆرجار وتوویەتی باران دەبارێت و نەباریوە بۆیە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد لافاو دورست بێت. 

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: بە هۆی بەردەوامی بارانبارینەوە ئاستەنگییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی شۆفێران لە ڕێگەی چەمچەماڵ - سلێمانی دروستبووە. 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ