
دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
دوێنی سێشەممە شەپۆلێکی تووندی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە قەزای چەمچەماڵیش لافاو دروستبوو و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش لە کەرکووک لافاو بردی و گیانی لەدەست دا، هاوکات دەیان ئۆتۆمبێل و خانوو کەوتوونەتە ژێر ئاو. هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە گەرمیان و هەڵەبجە دەدرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.
وێنە گەورەکە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ. هاوکات کەشناسیی کوردستان هۆشداری ئەوە دەدات لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی دوایین داتای بەردەست بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ، لەچەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوونە، زیانێکی زۆری ماددیش بەر هاونیشتمانیان و کاسبکاران کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤای گوت، "لە چەمچەماڵ زیاتر لە 500 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە، جگە لەوەی زیان بە چەندین فەرمانگەی حکومی، بازاڕ و دووکان، ئۆتۆمبێل و کەلوپەل کەوتووە، ئەو هاونیشتمانییانەی شۆفڵ و ئامێریان هەبووە هاوکاری تیمەکانی حکومەتیان کرد، ئەگەرنا قوربانییەکان زیاتر دەبوون."
ژمارەکان وا دەڵێن: زیانەکانی باران بارین و لافاوەکە ئەمانەن:-
سنووری پارێزگای سلێمانی:
٠ دەیان دووکان و کۆگا ئاو چووەتە ناویان.
٠ کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ بڕاوە و هێلەکانی ئینتەرنێت کێشەیان تێکەوتووە.
٠ بنکەی کەشناسی قەزاکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
٠ لە ناحیەی پیرەمەگروون، ئاو چووەتە ناو چەندین ماڵ و کۆگا و دووکان، زیانیان بەرکەوتووە.
٠ لە قەزای دوکان حەوت ماڵ و 15 دووکان و مارکێت و ڕێستۆرانت زیانیان بەرکەوتووە.
٠ ئاو چووەتە نێو نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن
پارێزگای کەرکووک:
٠ منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە گوندی فرقانی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خنکاوە.
٠ ئاو چووەتە ناو یەکێک لە قوتابخانەکان لە گەڕەکی شۆراو.
٠ لە ناحیەی لەیلان، گوندی بەیانلوو، یەکێک لە پردەکان ئاو بردوویەتی و لە ئێستادا ڕێگەی کەرکوک – لەیلان داخراوە.
٠ پردێکی ستراتیجی لە قەزای داقوق داڕماوە بەهۆی ئەمەش هاتووچۆی نێوان کەرکووک و بەغداد نەماوە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان:
٠ زیانێکی زۆر بەر بازاڕی قەزای ڕزگاری کەوتووە .
٠ ئاو چووتە چەندین ماڵ و زیانی ماددی بەر هاونیشتمانیان کەوتووە.
٠ ڕێگەی نێوان هەردوو قەزای کەلار و ڕزگاری پچڕاوە.
٠ هاتووچۆی نێوان گەرمیان و سەرجەم ڕێگە سەرەکییەکان داخراون، تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت.
٠ ئاو چووەتە ناو ژمارەیەک ماڵ لە گەڕەکی گۆران لە کەلار.
٠ دەیان ئۆتۆمبیل ژێرئاو کەوتن و زیانیان بەرکەوتووە.
٠ بەشێکی پرۆژەی ئاودێری سەلام، کە شادەماری ژیانی گەرمیانە، ئەو بەشەی لە هەوارە سوورەیە بەتەواوەتی ئاو بردوویەتی.
٠ پرۆژەی شێخ لەنگەر زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
٠ بەشێک لە ڕێگەوبانەکانی گەرمیان زیانیان بەرکەوتووە.
٠ زیانێکی زۆر بەر تۆڕی کارەبا کەوتووە
لەلایەکی دیکەوە: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، هۆشداری دەدات دەربارەی ئاستی دابارینی زۆر لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەپێی پێشبینییەکان لە چەمچەماڵ و سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکان و قەزا و ناحیەکانی نزیک سنوورەکان، ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






