
کەشتییەکی نەوت هەڵگر
ئاڤا نیوز
لە کەنداوی عومان، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت، کە نزیکەی شەش ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاغی تێدابوو.
وێنە گەورەکە: لەبەر ئەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئێران لەچاو وڵاتانی دیکەی جیهان هەرزانە، بردنەدەرەوەی سووتەمەنی بە قاچاغ لە کەنداوی عومان پەرەی سەندووە، هێزەکانی ئێرانیش بەردەوام هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو گەمییانە بڵاودەکەنەوە کە کاری قاچاغ دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری بەرپرسێک لە پارێزگای هورمزگانەوە بڵاوی کردەوە: دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکدا کە شەش ملیۆن لیتر سووتەمەنی و 18 دەریاوانی هەڵگرتبوو کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی هیندستان، سریلانکا و بەنگلادیش بوون.
ئەمەش بزانە: دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئەمریکا لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت بە ناوی "سکیپەر"، بەپێی قسەی واشنتۆن، کەشتییەکە نەوتی ئێران و ڤەنزوێلای هەڵگرتبوو و سەر بە سوپای پاسداران بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا هێز ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
42 كۆچبەری دیكە لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان





