لە ئاکرێ لە ماوەیەکی کەمدا ملیۆنان دینار بۆ هەڵمەتی ئاڤا هێنرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لەماوەیەکی کەمدا وێڕای ئەوەی دەیان تۆن خواردن و کەلوپەل لەلایەن هاونیشتمانیانەوە گەیشتنە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا لە ئاکرێ، ملیۆنان دیناریش کۆکرانەوە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئاڤا میدیا ماوەی سێ ڕۆژە هەڵمەتی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش لەبەردەم نوسینگەی سەرەکی لە هەولێر ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ هەڵمەتەکەی فراوانتر کرد و لە ئاکرێ و زاخۆش دەستی پێکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاونیشتمانیانی ئاکرێ بە پەرۆشن بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و چین و توێژە جیاوازەکان بێ جیاوازی هاوکارییەکانیان دەگەیەننە هەڵمەتەکەی ئاڤا و لە ماوەیەکی کەم ئەمڕۆ وێڕای هێنانی خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، کەسێک بڕی 14 ملیۆن دیناری پێشکەش بە کامپەینەکە کرد.

زانیاریی زیاتر: تا دێت هەڵمەتەکەی ئاڤا فراوانتر دەبێت و ژمارەی خێمەکان بەردەوام لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی زیاد دەکات، هەر لە ئاڤا سندووقێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی پارە دانراوە و خێرخوازان دەتوانن بە کاش پارە بدەن.

خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە هەڵمەتەکە، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر.

ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی. 

پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

5888 171 0770

5020 803 0750


 کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ