لیستی مووچەی مانگی 12 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی 12 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت

لیستی مووچە و لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ لیستی مووچەی مانگی 12 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ئامادە دەکات،  لەچەند ڕۆژی داهاتوودا  ڕەوانەی بەغدای دەکات.

وێنە گەورەکە: بەغدا مووچەی سێ مانگی (10، 11 و 12)مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تاوەکو ئێستا نەناردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕژد کار لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی و ئابووری بەخێرایی لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی مووچەخۆران نەفەوتێت.

لێدوانی تایبەت:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی 12 بەردەوامە، هاوکات کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ـش دەکرێت، دوای ئەوەی ئامادەبوو، دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق ئاگادارکردنەوە بنێرێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدای بکەین."

زانیاریی زیاتر: ئەمە لەکاتێکدایە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو وردبینی لەبەغدا، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 تەواو بوو، هیچ تێبینییەکیان لەسەر نەبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ